له دیاله 12 کەس بەتۆمەتی فرۆشتنی کارتی ڤاکسین دهستگیر كران 
         
                
        
        
        
          وێستگهنیوزـ
	
	شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق، دەستگیرکردنی 12 کەسی بەتۆمەتی فرۆشتنی کارتی ڤاکسین لە پارێزگای دیالە راگەیاند.
	
شانەكه بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، 12 کەسیان بەتۆمەتی فرۆشتنی کارتی ڤاکسین لە پارێزگای دیالە، دەستگیر کردووە. 
باس لەوەش کراوە کە دەستگیرکراوەکان، کارتی ڤاکسینیان بەو کەسانە فرۆشتووە کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و ھاتووە "12 کەسەکە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان درابوون، دەستگیرکراون".
راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا لەگەڵیاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر کارتی ڤاکسینیان فرۆشتووە و کە پێنجیان فەرمانبەری فەرمانگەی تەندروستیین.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رشوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی لە عیراق رایگەیاندبوو، پێویستە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ھەوڵەکانی زیاتر بخاتە گەڕ بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە کارتی ڤاکسین ساختە دەکەن.
        
        
AM:07:26:17/01/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1748
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت