داعش له سنووری مهخمور هێرشی كرده سهر سوپای عیراق
         
                فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوزـ
	دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش لە گوندی مەحموودییەی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عیراق و پێکدادان لهنێوانیاندا روویداوه.
	
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
	
	
تا ئێستا زیانەکانی شەڕەکە ئاشکرا نەکراون و سوپای عیراقیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن خۆیەوە ئاشکرای کرد، لە پارێزگای سەڵاحەدین پێگەکانی داعشیان تۆپباران کردووە.
هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عیراقی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی رەشاد لە باشوری کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و تا ئێستاش هیچ زیانێکی هێرشەکە رانەگەیەنراوە.
پێشتر، فەرماندەی فەوجی یەکی هێزی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، داعش سودی لە بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بینیوە کە 20 کیلۆمهتر بۆشایی ئەمنی لە نێوانیاندایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی شەممە و کاتژمێر 12 و 30 خولەک، چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیانکردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دروست بوو، کە تیایدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا لێکەوتەوە.
        
        
AM:08:34:02/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1556
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت