دوای شکستی دانوستانەکان، جەنگی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو
نووسینی: ته‌ها عه‌بدولناسر ره‌مه‌زان
سەرچاوە: ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت
وه‌رگێڕانی: وێستگه‌نیوز
لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەنگی حەوت ساڵەی نێوان به‌ره‌ی به‌ریتانیا و رووسیا له لایه‌ك، دژ به به‌ره‌ی فه‌ره‌نسا و نه‌مسا و رووسا له‌لایه‌كی دی، بەریتانیا ده‌ستیكرد بە سەپاندنی باجێکی زۆر بەسەر دانیشتووانی "سێزده ناوچه‌ی کۆلۆنیكراودا/ المستعمرات الثلاثة عشر"، ئەمه وایكرد، له نێو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌دا، شەپۆلێکی گه‌وره‌ی تووڕەیی لێبكه‌وته‌وه. دانیشتوانی ئه‌و سێزده كۆڵۆنیكراوه، رازینه‌بوون به بێ ئه‌وه‌ی هیچ راوێژێكیان پێبكرێت و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ نوێنه‌رێكیان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا هه‌بێت، رێژه‌یه‌كی زۆر باجیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 1773دا، دانیشتوانی ئەو سێزدە کۆلۆنییە، له بۆستن، ده‌ستیانكرد به تێکدان و له‌ناوبردنی بڕێکی زۆر لە بارە چای بەریتانییەکان و فڕێدانی باره "چا"كان بۆ ناو ده‌ریا. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌و كاته‌دا به "ئاهەنگی چای بۆستن" ناسرا. وەک وەڵامێک بۆ ئەمە، بەریتانیا کۆمەڵێک یاسای توندی بەسەر سێزدە کۆلۆنییەکەدا سەپاند کە بە "یاسا بەرگە نەگیراوەکان" ناسراون.
لە گه‌رمه‌ی ئەم ڕووداوانەدا، شۆڕشی ئەمریکا هەڵگیرسا، له‌م شۆڕشه‌دا دانیشتووانی سێزدە کۆلۆنییەکە، داوای سەربەخۆییان دەکرد. یەکەمین شه‌ڕو پێكدادانه‌كان، بووه هۆی پێکهێنانی ئەوەی بە "سوپای کیشوەری" ناوده‌برێت و ئەرکی ئه‌م سوپایه، شەڕکردن بوو دژی بەریتانییەکان.
هەڵگیرسانی جەنگی سەربەخۆیی و پلانی دانوستان
لە ماوەی مانگی نیسانی 1775دا، ئەمریکییەکان لە هەردوو جەنگی "لێکسینگتۆن/Lexington" و "کۆنکۆرد/Concord" سەرکەوتنی گرنگ و بایه‌خداریان بەدەستهێنا. هەروەها له گه‌ڵ هاتنی ساڵی 1776 و دوای دامەزراندنی سوپای کیشوەری به‌سه‌ركردایه‌تی جۆرج واشنتن و بە هاوكاری و پاڵپشتی فەڕەنسا، توانییان بەریتانییەکان لە بۆستن دەربکەن.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1776دا، دۆخی مەیدانی جه‌نگه‌كه، گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆوە بینی، چونکە بەریتانییەکان له‌و ساڵه‌دا، هێرشێکی گەورەیان کردە سەر نیویۆرک و لە جەنگی "لۆنگ ئایلەند/ Long Island"دا، سەرکەوتنێکی گرنگیان بەدەستهێنا و هەڕەشەیان لە بوونی سوپای کیشوەری کرد کە زیانێکی زۆری بەرکەوتبوو.
لەم هه‌لومه‌رج و چوارچێوه سەربازییەدا، بەریتانییەکان به ئومێدی كۆتایی هاتن به جه‌نگه‌كه، پێیانباشبوو ده‌رگای په‌یوه‌ندی و دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه. لەو سەردەمەدا، سەرکردەی سەربازی بەریتانیا "ڕیچارد هۆو/Richard Howe"، ئەرکی په‌یوه‌ندی و دانوستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا، پێ سپێردرابوو. ڕیچار له‌و بڕوایه‌دا بوو، ئه‌گه‌ری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ سێزدە کۆلۆنییەکە، له ئارادایه.
ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی به‌ریتانیا، بیری له‌وه كرده‌وه، لێبووردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و بەرپرسانی شۆڕشی ئەمریکا ده‌ربكات و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی پێشوو. هاوكات و شان به‌شانی ئه‌وه، ئازادی زیاتر بە سێزدە کۆلۆنییەکە بدات و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانانی باج، دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بكات. لەم نێوەندەدا، هەوڵەکانی بەریتانیا، هه‌ر لە سەرەتاوە، ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ بووه‌وە، دیارترینیان ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سێزدە کۆلۆنییەکە بوو لە 4ی تەمموزی 1776 و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی بەریتانیا.
هاوکات بەریتانیا ئەم ڕاگەیاندنەی ڕەتکردەوە و بەردەوام بوو لە مامەڵەکردنی ناوچەکە، وەک ئه‌وه‌ی کۆلۆنییەکی سەر بە به‌ریتانیا بێت.
شکستی دانوستانەکان
لە ماڵی کۆلۆنێل "کریستۆفەر بێلۆپ/Christopher Billopp" لە ناوچه‌ی "ستایتن ئایلەند/Staten Island" لە ڕێکەوتی 11ی ئەیلوولی 1776، دانوستان لەنێوان نوێنەرانی سێزدە کۆلۆنییەکە و بەریتانییەکان دەستی پێ‌کرد. له‌و كاته‌دا هه‌ر یه‌ك له "بنیامین فرانکلین"، "جۆن ئادەمز" و "ئێدوارد ڕوتلیدج" نوێنەرایەتی سێزدە کۆلۆنییەکەیان دەکرد، له به‌رانبه‌ردا، "ڕیچارد هۆو" نوێنەرایەتی لایەنی بەریتانیای دەکرد. لە گه‌رمه و ناوەڕاستی گفتوگۆکاندا، کەشێکی ئاڵۆز لەنێوان هەردوولادا هەبوو، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، جیاوازییه‌كی ڕوون و فراوان له نێودان دید و تێڕوانینی هه‌ردوولادا هه‌بوو. لە کاتێکدا بەریتانیا پێشنیاری لێبووردنی گشتی بۆ شۆڕشگێڕان و گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش دەستپێکردنی شۆڕش و ڕاوێژکردن لەسەر هەندێک داواکاری دەکرد، ئەمریکییەکان داوای سەربەخۆیی تەواوەتییان دەکرد و ئەو پێشنیارانەیان ڕەتکردەوە کە پەیوەست بوون بە مانەوەی ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکاندا.
دانوستانەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر بەردەوام بوو، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە. بەهۆی ئەوەوە، شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوولا، بۆ ماوەی چەندین ساڵی دیكه بەردەوام بوو، ئه‌مه پێش ئەوەی بە واژۆکردنی پەیماننامەی پاریس لە ساڵی 1783 و دانپێدانانی بەریتانیا بە سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بێت.
*وێستگەنیوز ئەم بابەتەی وەک خۆی وەرگێڕاوە.
PM:06:12:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت