دروستکردنی لوقمەقازی بە پەنیر بۆ بەربانگ
لە مانگی رەمەزاندا لوقمەقازی زۆر دەخورێت و بۆ بەربانگ ئامادەدەکرێت، بەڵام ئەمجارە دەتوانیت بە پەنیر ئامادەیبکەیت.
پێداویستیەکانی:
یەک کوپ و ¼ کوپی دیکە ئاوی گەرم
شەکر کەوچکێکی بجوک
خومرە کەوچکێکی بچوک
دوو کوپ ئارد
خوێ کەوچکێکی بچوک
زەیت بەپێی پێویست
پەنیری کیری بە پێی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی
لە دەفرێکدا خومرە و شەکرەکە بخەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە تێکیبدە، پاشان بۆ ماوەی 10 خولەک وازی لیبهێنە.
لە دەفرێکی مامناوەندا ئارد و خوێ تێکەڵبکە و ئاوێتەی یەکدی بکە، دواتر لەگەڵ ئاوێتەی خومرەکە تێکەڵی بکە.
بۆ ماوەی 30 خولەک وازی لێبهێنە تا بەتەواوی یەکدەگرێت، دوارتر پەنیرە کیریەکەی وردە وردە تێ بکە و بەدەست بیشێلە هەتاوەکو هەویرێکی جوان و توند دەست دەکەوێت.
ئەو هەویرەی دروست کردووە خری بکەرەوە، پاشان زەیتەکە لەسەر ئاگرێکی بەهێز بۆ گەرم بکە و بیان خەرە ناوی تا جوان سوردەبێتەوە، دواتر لوقمە قازیەکان بکەرە ناو شیلەوە و پێشکەشی بکە.
PM:02:46:29/05/2019
ئهم بابهته 11208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت