رێنمایی خۆپاراستن له‌تینوێتی له‌ ره‌مه‌زاندا


وێستگه‌ نیوز -
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌شێوازی خۆراك و خه‌وتنی كه‌سانی به‌رۆژوه‌وان دروست ده‌بێت.


ئه‌مانه‌ چه‌ند رێنماییه‌كن بۆئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان له‌تینوێتی بپارێزین له‌مانگی ره‌مه‌زاندا:

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر له‌رۆژانی مانگی ره‌مه‌زان.

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنی ترشیات و هاوشێوه‌كانی.

- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌خوێیه‌كان و به‌هارات.

- كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌ستكردن به‌تینوێتی.

- خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ریشاڵه‌كان و ئاو وه‌ك خه‌یار و كاڵه‌ك و كاهوو.

- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر شله‌مه‌نی به‌درێژایی ماوه‌ی دوای به‌ربانگ كردنه‌وه‌ و پارشێو.

سه‌رچاوه‌: ته‌ندروستی سلێمانی


PM:10:14:27/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 11416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو