بۆمبێک لەبری جەژنانە


وێستگه‌ نیوزـ

هاوڵاتییه‌كی عیراقیی توڕه‌ له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگی منداڵان، له‌بری پێدانی جه‌ژنانه‌ به‌و منداڵانه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنێكی ئایینییه‌وه‌ له‌ ده‌رگای ماڵانیان ده‌دا، بۆمبێكی دووكه‌ڵی خسته‌ ناویانه‌وه‌.

منداڵانی گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای به‌سره‌ له‌ شه‌وی نیوه‌ی ره‌مه‌زاندا ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی ئیمام حه‌سه‌نه‌وه‌ ده‌گێڕا و بۆ كركردنه‌وه‌ی نوقڵ و شیرینی و چه‌ره‌س له‌ ده‌رگای ماڵانیان ده‌دا.

بڵاوبونه‌وه‌ی منداڵه‌كانی پیاوێكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی توڕه‌ كردوه‌ و وه‌ك له‌ میدیاكانی عیراق و كامێرای چاودێرییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌، له‌بری پێدانی نوقڵ و جه‌ژنانه‌، پیاوه‌كه‌ بۆمبێكی دووكه‌ڵی خستوه‌ته‌ناو منداڵه‌كان و بڵاوه‌ی پێكردون، هاوكتا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش پیاوه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌ و ره‌وانه‌ی دادگایان كردوه‌.

ئاهه‌نگی نیوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هاوشێوه‌ی جه‌ژنی به‌راته‌ كه‌ منداڵان له‌ ده‌رگای ماڵان ده‌ده‌ن و نوقڵ و شیرینی و چه‌ره‌س كۆده‌كه‌نه‌وه‌.



PM:04:44:27/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 8820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت