به‌رۆژوبوون چارەسەرە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان


وێستگە نیوز -

پزیشکه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ به‌رۆژوبوون چه‌ندین سودی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ گوێره‌ی راپۆرتێکی پزیشکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ سووده‌کانی به‌رۆژوبوون ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو که‌ به‌رۆژوبوون ئێش و ئازاری جومگه‌کان ناهێلێت.

هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و سود ده‌گه‌ینێت به‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جومگه‌کانیان توشی هەوکردن دەبن.

هه‌روه‌ها رۆژووگرتن ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ شه‌کره‌یان هه‌یه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌کره‌ له‌له‌ش به‌رێژه‌ی 40% هه‌روه‌ها به‌سووده‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌.


AM:11:30:26/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 7564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت