رۆژوو پێست لەپیربوون دەپارێزێت
وێستگە نیوز -
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخست، رۆژوو گرتن نیشانەكانی پیر بوون دوادەخات و كۆئەندامی بەرگریی لەش بەهێزتریش دەكات.
بەگوێرەی توێژینەوەكە كە سایتی mbc.net بڵاویكردۆتەوە، رۆژوو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و شێرپەنجە بۆ نیو هێندە كەمدەكاتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە، رۆژوو تەمەن درێژدەكات و هەروەك لە پێست لەپیربوون دوادەخات و كاری كۆئەندامی بەرگرییش لەلەشدا بەهێزتر دەكات.
زانایان دەڵێن، رۆژوو مرۆڤ لەنەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دەپارێزێت، هەروەك رێژەی كالۆری لەلەشدا بۆ نیوە یان سێیەك كەمدەكاتەوە، بەو هۆیەوە لەش لەبەرزبوونەوەی كێش پارێزراو دەبێت.
پسپۆڕان تەئكید دەكەنەوە لەسەر ئەوەی خواردنی "شۆربای سەوزە" و كوپێك لە چای بابۆنگ ،رۆژانە، هەمان كاریگەریی رۆژووی دەبێت لەسەر لەش .
AM:09:22:25/05/2019
ئهم بابهته 7440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت