مەسرور بارزانی: پەرلەمان موڵکی پارتی و یەکێتی نییە و هی خەڵکی هەرێمی کوردستانە
وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق ئەنجامدا".
باسی لەوەکرد، "هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کاراکردنەوەی پەرلەمانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پەرلەمان موڵکی پارتی و یەکێتی نییە و هی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هەرکەس رێگری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بکات، دەبێت خەڵک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات".
PM:03:13:16/06/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت