پۆلیسی دارستانی پشدەر: لە ماوەی قەدەغەی راوە ماسیدا زیاتر لە 40 کەس دەستگیرکراون
وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026، عەمید جەبار ئادەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لە ماوەی قەدەغەی راوە ماسیدا راگەیاند.
عەمید جەبار ئادەم رایگەیاند، وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، ئامانجی سەرەکییان پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن بووە لە راوکردنی نایاسایی.
راشیگەیاند، "لەمساڵدا حەوت بەلەمی پۆلیس لە سنووری بتوێن و دەریاچەی دوکان بەردەوام لە دەوریاتدا بوون، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەشدا توانیومانە 42 کەس لە کاتی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان دەستگیر بکەین".
PM:12:08:16/06/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت