قوباد تاڵەبانی: هەر لایەنێک بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت ناتوانێت کوردستان بەڕێوە ببات
وێستگەنیوز -
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی دێڵفی لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هیچ لایەنێک بەتەنها ناتوانێت کوردستان بەڕێوەببات و پێویستە حکومەت پێکبهێنرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "یەکێتی دەیەوێت لە زووترین کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت، چونکە شەرم دەکەم دوای زیاتر لە ساڵێک لێرە باسی پێکهێنانی حکومەت دەکەم".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی قوباد تاڵەبانی لەمیانەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا:
- پارتی و یەکێتی بەتەنها ناتوانن حکومەت پێکبهێنن.
- قۆناغی زۆرمان لەگەڵ پارتی بڕیوە و دیدگای هاوبەشمان نووسیوەتەوە.
- لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین و ئامادەین بۆ کۆبوونەوە.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێدوان پێکناهێنرێت.
- عێراق جۆرێک لە دڵنیایی داوەتە کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم.
- ئەسیکۆدا سیستمێکی کارگێڕییە و دەتوانین لەگەڵ عێراق بگەیەنە رێککەوتن.
- لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکەین.
- هەمووان چاویان لە یەکێتیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
- ئێمە حازرین لەسەر رێککەوتنێکی راستەقینە.
- لە بەسڕەوە تا زاخۆ دەمانەوێت پەیوەندیەکی بەهێز دروست بکەین.
- سلێمانی پێویستی بە پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ تورکیا.
- ئێستا یەکێتی خاوەن یەک سەرکردایەتی و یەک سەرۆک و یەک بڕیار و یەک پەیامە.
- پرۆژەی باش لە سلێمانی جێبەجێکراوە و دەستخۆشی لە وەبەرهێنەران دەکەم.
- دەمانەوێت لە هەموو سێکتەرەکان پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت.
PM:07:14:06/06/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت