ئاری هەرسین: ئێمە و یەکێتی وەسیلەین بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و دەبێت بە ئەرکی خۆمان هەستین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوەزەیرانی 2026، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی یەکێتی لە سلێمانی کرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی.


ئاری هەرسین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئاسایین و ئەگەر پەیوەندیی یەکێتی و پارتی لە حاڵەتی ئاسایی خۆیدا نەبووایە، ئێمە ئەمڕۆ چیمان دەکرد لێرە؟".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەن بۆ ئەوەی جارێكی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن".

باسی لەوەشکرد، "ئێمە و یەکێتی پێش هەموو شت کوردین و هەردووکمان وەسیلەین بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و دەبێت بە ئەرکی خۆمان هەستین".


PM:12:48:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت