قوباد تاڵەبانی: باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخە پێکهێنانی حکومەتە


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەی راپەڕین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ێمە ئامادەین لەگەڵ لایەنەکان کۆبینەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتداین، چونکە باشترین چارەسەر بۆ ئەم دۆخە پێکهێنانی حکومەتە".

باسی لەوەشکرد، :هەرشتێک دەربازمان بکات لەم چەقبەستوویە ئێمە بە چارەسەری دەبینن، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختەش بێت، بەڵام ئاسانترین شت رێککەوتنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت".

لەبارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ پارتی قوباد تاڵەبانی وتی، "ناکۆکییەکانمان لەگەڵ پارتی لەسەر پۆست نییە، بەڵکو لەسەر فەلسەفەی شەراکەت و پێکەوەکارکردنە".

پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی ئەو بڕیارەی کە لە %20ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ سنووری ئیدارەی راپەڕین خەرجدەکرێت، بەڵام تائێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە پرسیاری لە قوباد تاڵەبانی کرد، لە وەڵامدا رایگەیاند، "جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و ناکۆکییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبارەی مەرزەکانەوە هۆکاربوون بۆ جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، بەڵام لە داهاتوودا بڕیارەکە هەر جێبەجێ دەکرێت".


PM:12:45:31/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت