لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: رێگە مەدەن قوربانییەکانتان بەشێوەی ناتەندروست ئەنجام بدرێت
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی قوربانیکردنەوە هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان.
بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "لە یەکەم رۆژی جەژندا لیژنەکانمان لە ئەرکدان و چاودێری چۆنێتی قوربانیکردن دەکەن، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن ئەوان کارێکی خێر دەکەن، رێگە نەدەن لە شوێنی خراپ و ناتەندروستدا ئاژەڵەکانیان بۆ سەرببڕدرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بەردەوام لە ئەرکداین و هەر ئاژەڵفرۆشێک یان قەسابێک لە دەرەوەی قەسابخانەی رێگەپێدراو ئاژەڵ سەرببڕێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگرینە بەر و رێگە نادەین گۆشت و ئاژەڵی ناتەندروست بچێتە ماڵەکانەوە، چونکە مەترسی بۆ سەر ژیان و تەندروستی هاولاتیان دروست دەکات".
بابان ئەحمەد ئەوەشی وت، "لە چەند شوێنێک سەرپێچی هەبووە و دەستمان بەسەر کەلوپەلەکاندا کردووە و بڵاوەمان پێکردوون".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە چاودێری شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین و هەر سەرپێچییەک هەبێت لێپێچینەوە دەکەین".
AM:10:41:27/05/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت