محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: یه‌كێتی و پارتی شه‌ریكن و دوو ئیداره‌یی روونادات
وێستگه‌نیوز –
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه‌دا وتی:
*پێویسته پارتی و یه‌كێتی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی میلـلـه‌ت بكه‌نه‌وه و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
*باسكردنی دووئیداره‌یی هه‌ڕه‌شه له‌یه‌ك كردن و یه‌ك ترساندنه.
*دوو ئیداره‌یی روونادات، چونكه هه‌رێم ببێته دوو ئیداره‌یی ئه‌مریكا و به‌غدا پاره‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌بڕێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی بچووكیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
*پارتی و یه‌كێتی له هۆڵ و مۆڵ و هه‌مووشته‌كان شه‌ریكن، نه‌وت له حه‌سیره‌وه ده‌یبه‌ن بۆ زاخۆ، له خۆرمه‌ڵه‌وه ده‌یهێنن بۆ عه‌ربه‌ت ئیتر چۆن ده‌بنه دوو ئیداره‌یی.
*له 1992ه‌وه تا ئێستا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت یه‌كێتی و پارتی ده‌نگه‌كانیان وه‌ك یه‌كه، یا ئه‌م كورسییه‌كی زیاده یان ئه‌و.
*هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه یان نه‌كرێته‌وه سوودی نییه، چونكه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی و پارتی وه‌ك یه‌كه.
*ئه‌مریكا تكا له چین ده‌كات شه‌ڕی ئێرانی بۆ رابگرێت.
*خه‌ڵكی ئه‌مریكا حه‌قه تره‌مپ بده‌نه دادگا چونكه ئه‌مریكای بچووك كرده‌وه، ئه‌مریكای ئێستا ئه‌مریكای پێش شه‌ڕ نییه.
PM:05:47:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت