سبەی دووبارە لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار دەبرێنەوە بەردەم دادگا
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیارە سبەی پێنجشەممە 14ی ئایاری 2026، کاتژمێر 10:00ی بەیانی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار لە دادگای 2ی تاوانەکانی سلێمانی دادگایی بکرێن".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار دادگایی کران، بەڵام دادگایەکە بۆ 14ی ئایار دواخرا لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی دانا تەقیەدین وتی، "لەبەر زۆری پەڕاو و کەمی کات دادگاییکردنەکە دواخرا، نەک لەبەر ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-ن".
هەروەها لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەکە ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەدا، "نووسراومان لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان هێناوە و داوامان کردووە دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەولێر، بەڵام بەهۆی ئەوەی وردبینی بۆ ئەو دۆسیانە نەکراوە کە دەستگیرکراوان پێی تۆمەتبار کراون بەپێی مادەی 406 تەنانەت پەڕاوەکانی مادەی 56یش هێشتا رەوانە نەکراو بۆ دادگای پێداچوونەوە، چونکە داوادەکەن هەموو دۆسیەکانی لاهور شێخ جەنگی پێکەوە رەوانە بکرێت".
PM:03:12:13/05/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت