دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار دواخرا


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 دەستگیرکراوی دیکە لە دادگای 2ی تاوانەکانی سلێمانی دادگایی کران.

دوای کاتژمێرێک لە دادگاییکردن عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "دادوەر بڕیاری داوە دادگاییکردنەکە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 17ی ئایاری 2026، دوابخات".

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێرمان دراوە هۆکاری دواخستنی دادگاییکردنەکە بۆ ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران دەگڕێتەوە کە هەر یەک لە "بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی"یە.


AM:11:05:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو