عەلی زەیدی دێتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێڕاق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبێتەوە.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "سەرەتا عەلی زەیدی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، "عەلی زەیدی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ هەریەک لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست و نەوەی نوێ کۆدەبێتەوە".

بڕیارە لەم سەردانەیدا لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە عەلی زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات.

رۆژی 27ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق عەلی زەیدی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق راسپارد، ماوەی 30 رۆژ لەبەردەم عەلی زەیدی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.


AM:10:38:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو