پەیامی سەنتەری میترۆ و سەندیکای رۆژنامەنووسان لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

لە 128یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی میدیای کوردیدا سەنتەری میترۆ و لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆنگرەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا.


دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "لەم رۆژەدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە کە هێشتا هاوڕێی رۆژنامەنووسمان لە زیندانە، بۆیە داواکارین لە دەسەڵاتی دادوەری بە کەیسی ئەو رۆژنامەنووسەدا بچێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "میدیاکان لە هەرێمی کوردستاندا رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە رووداوەکاندا".

هەروەها کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، "128 ساڵ تەمەنێکی کەم نییە و شانازی پێوەدەکەین".

وتی، "میدیای کوردی ئێستا خەریکە خۆی دەبێتە باس"، وتیشی، "پابەندنەبوونی میدیای کوردی بە پرەنسیپی کارکردنەوە یەکێکە لە کێشەکان".


AM:10:26:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو