بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ژینگەی هەرێمی کوردستان و سلێمانی بپارێزن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، عەمید هۆشیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو هۆشداری دا لە بڕینی دار و پیسکردنی ژینگە و رایگەیاند، "هەرکەسێک ژینگە نەپارێزێت سزا دەدرێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ژینگەی هەرێمی کوردستان و سلێمانی بپارێزن، هەروەها داوا دەکەین هەرکەسێک دیاردەی نەپاراستنی ژینگەی بینی ئێمە ئاگادار بکەنەوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی وتی، "داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەکەم داوا وتاری ئەم هەفتەیان تەرخان بکەن بۆ هۆشیارکردنەوە و پاراستنی ژینگە".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی ئەو کەسانەی سەرپێچیان کردووە و پابەندی قەدەغەی راوەماسی نەبوون عەمید هۆشیار وتی، "هەر کەسێک پابەندی قەدەغەی راوەماسی نەبووبێت دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر".


AM:10:24:19/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو