هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ رێبوار تەها: سەرکەوتنی کەرکوک سەرکەوتنی هەمووانە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، رێبوار تەها، پارێزگاری هەولێر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکەیان هەردوو پارێزگار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوامی هاوبەشیان ئەنجامدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، "سەرکەوتنی کەرکوک سەرکەوتنی هەمووانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "کەرکوک هەمیشە پشتیوانی سلێمانی بووە لە هەموو کاتێکدا".

هەروەها رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک وتی، "هەمیشە کەرکوک و سلێمانی و هەولێر ئاگامان لە یەکتر بووە".

وتیشی، "لەناخی دڵمەوە حەزدەکەم بچمە هەولێر، بەڵام ئەو بابەتە پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکو کێشە و گرفتی سیاسییە، هەولێر و هەولێرییەکان هەمیشە تاجی سەرن".

پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوەشکردەوە، "لەماوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە کەرکوکەوە هیچ درۆنێک ئاڕاستەی شارەکانی هەرێمی کوردستان نەکراوە".


PM:12:27:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت