شاسوار عەبدولواحید: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆرباش بوو


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رێککەوتنمان لەگەل یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانییە و بافڵ تاڵەبانی زۆر جدی بوو لە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی".


بەشێک لە قسەکانی شاسوار عەبدولواحید:

-رێککەوتنمان لەگەل یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانییە.

-کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆرباش بوو.

-رۆژ بە رۆژ دامەزراوەکان گرنگییان نامێنێت.

-تائێستا داهات دیارنییە و گەندەڵی لە زیادبووندایە.

-لە هیچ وڵاتێکدا نییە نیوەی مووچەکەت بدەیت بە کارەبا.

-ئەگەر ئەم رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندیی خەڵک دەبێت.

-پێدەچێت تا هەفتەی داهاتوو رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی بنوسرێتەوە.

-لەگەڵ یەکخستنی ناوماڵی کوردین بە مەرجێک دامەزراوەکان بەهێزبن.

-هەر هێزێک حەز بە گۆڕانکاریی نەکات لە ژێرەوە سەر بە دەسەڵاتە.

-با هێزەکانی دەرەوەی پارتی بێن سەرۆکێکی حکومەت دیاری بکەین.

-هەنگاوی راستەقینە دەنێین بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە حکومڕانیدا بکرێت.

-رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی گشتگیرە بۆ هەرێم و بەغداش.

-بافڵ تاڵەبانی زۆر جدی بوو لە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی.


PM:02:22:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت