محەمەد حاجی مەحمود: هیچ کۆسپێک نییە لەبەردەم رێککەوتنی پارتی و یەکێتی


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "هیچ کۆسپێک نییە لەبەردەم رێککەوتنی پارتی و یەکێتی، تەنها خەڵکەکە ماندوو دەکەن".


ئاماژەی بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستوورییە و ئەگەر یەکگرتوو بین هیچ مەترسییەکمان لەسەر نابێت".

باسی لەوەشکرد، "بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان توانی هەموو کورد یەک بخات و هەنگاوێکی باش بێت، بەڵام بەداخەوە ئەو رۆژەی پارێزگاری حەسەکە دانرا هیچ مۆرکێکی کوردایەتی پێوەنەبوو".


PM:03:43:15/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت