نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی راگەیاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ 4ی شوبات له رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌دا، د.یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نەخۆشخانەی هیوا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند:
*له مانگی كانوونی دووه‌می 2026دا 478 كۆدی نوێ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كراوه‌ته‌وه.
*له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا حاڵه‌تی ناشێرپه‌نجه‌یی له نه‌خۆشه‌كانی خوێنیش ده‌بینێت و له‌م ئاماره 285 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌یی بووه.
*ئه‌و ژمارانه‌ی تر حاڵه‌ته‌كانی خوێنن كه دێنه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ چاره‌سه‌ر.
*مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره ترس و دڵه‌ڕاوكێ نییه، به‌ڵكو ده‌رخستنی ئه‌و خزمه‌ته‌یه كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
*پلانمان ئه‌وه‌یه له 2026دا كار له‌سه‌ر دوو كاری جددی بكه‌ین كه ئه‌ویش دروستكردنی هیوای گه‌وره‌یه و هیوادارین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌زووترین كات بڕیاری دانانی به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای گه‌وره بدات.
*كاری دوومیش دروستكردنی سه‌نته‌رێكی ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌یی شێرپه‌نجه‌یه.
AM:10:08:04/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت