ئارێز عەبدوڵڵا: پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆخۆی ببات وەکو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆک کۆمار بۆخۆی ببات وەکو پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت".


ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو ئێستا رێککەوتن لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "پەیوەندی بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمەوە هەیە نەک وەزارەتی ناوخۆ، بۆیە حکومەت پێکنایەت".

ئارێز عەبدوڵڵا وتی، "تائێستا لایەنە شیعەکانیش لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلایی نەبوونەتەوە راستە ناوی نوری مالیکی هاتووە، بەڵام هەندێک گرفت دروستبووە دوای هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا".


PM:03:08:03/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت