هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیک کەمپینێکی گەورەیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند


وێستگەنیوز-عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانونی دووەمی 2026، هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلەتەکنیک کەمپینێکی گەورەیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند.


رێکخەرانی کەمپینەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئەم کەمپینە بۆ هاوکاریکردنی مادی و مەعنەویی برایانمانە لە رۆژئاوای کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەرکەسێك نەتوانێت هاوکارییەکەی بگەیەنێت، تیمی گەڕۆکمان هەیە ئەوکەسانە دەتوانن پەیوەندی بەو تیمانەوە بکەن".

داواش لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و خەڵکی سلێمانی دەوروبەری دەکرێت پاڵپشتی ئەم کەمپینە بن.


AM:11:15:25/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت