لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان تیمی وێستگەنیوز گەڕێندرایەوە


وێستگەنیوز- لەنیا بەختیار

هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لە بازگەی سێمێلکا لە سنوری ڕۆژئاوای کوردستان ڕێگریان لە تیمی وێستگەنیوز کرد لەگەڵ کاروانی هاوڵاتیان بچنە ڕۆژئاوا.


تیمی رۆژنامەوانی وێستگەنیوز کە لە چوار رۆژنامەنوس پێکهاتبوون بۆ ڕووماڵی ئەو هاوڵاتیانەی لە سلێمانیەوە بەرەو رۆژئاوا بەرێکەوتبوون تا سەر سنووری عێراق-سوریا رۆشتن.

تیمەکە کە پێکهاتبوو لە (لەنیا بەختیار، عومەر ئەحمەد، ئاڵا ئەحمەد، ئارۆس جەبار) کە لە کاتژمێر 1 ی دوا نیوەرۆی رۆژی سێشەممەوە لەگەڵ کاروانەکەدا کە پێکهاتبوو لە 10 پاس کە بەنزیکەی 100 کەس دەبوون لە سلێمانیەوە بەرێکەوتبوون.

کاروانەکە کاتژمێر 12ی شەو گەشتنە بازگەی سێمێلکا و دەروازەی سێمێلکا، تیمی وێستگەنیوز لە بازگەکە جیاکرانەوە و ڕێگرییان لێکرا بچنە ڕۆژئاوای کوردستان بە بیانوی ئەوەی میدیان و نابێت تێپەڕبن.

دوای هەوڵدانێکی زۆر و مانەوەی 2 کاتژمێر و نیو لە چاوەروانیدا ڕێگە بە ڕۆژنامەنوسەکانی وێستگەنیوز نەدرا و داوایان لێکرا بازگەکە بەزووترین کات جێبهێڵن بەوهۆیەوە رۆژنامەنوسەکانی وێستگەنیوز بەناچاری گەرانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چەندین میدیای تر لەگەڵ کاروانی هاوڵاتیانی دیکەدا بە دەروازەی سێمێلکادا ڕۆشتوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان.


AM:09:29:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت