كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و سۆسیال دیموكرات كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فڵ تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆتاییهات.
د.فه‌رهاد قادر وته‌بێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*بارودۆخی ناوچه‌كه له هه‌مووكات نائارامتره. پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌یه.
*كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و گۆڕانكارییانه‌ی به گشتی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم.
*جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز بێت.
*قسه له‌سه‌ر كه‌موكورتی و ناڕه‌زاییه‌كان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان كراوه.
*پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌خۆماندا بچینه‌وه و وردبینانه‌تر هه‌نگاو بنێین.
*په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
AM:11:29:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت