بەرگری شارستانیی دهۆک: ساڵی رابردوو ژیانی 22 هاوڵاتی رزگارکراوە
وێستگەنیوز- رزگار کامیل
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، "لە ماوەی ساڵی رابردوودا 16 کەس بوونەتە قوربانی، کە 10 کەسیان بەهۆی سووتان و 6 کەسی دیکەش بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "تیمەکانمان توانیویانە لە چەندین رووداوی جیاوازدا ژیانی هاوڵاتییان بپارێزن، لەوانە رزگارکردنی 8 کەس لە رووداوی سووتان و 14 کەسی دیکە لە رووداوەکانی خنکان و پێکدادانی ئۆتۆمبێل".
ئەوەشی خستەڕوو، "تیمە تایبەتەکانیان توانیویانە 9 پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ لە ناوچە جیاوازەکان کۆبکەنەوە و پووچەڵیان بکەنەوە".
PM:12:16:12/01/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت