عومه‌ر گوڵپی: ساڵ لای كابینه‌ی نۆیه‌م و كابینه‌ی پێشتر 9، 10 مانگه و له باشترین حاڵه‌تدا 11 مانگه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:
*وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی 20225ی خستووهتهئهستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
*دارایی عێراق بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی پشتی به راپۆرتێكی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم به‌ستووه.
*هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی له 2023، 2024 و 2025 له هه‌رێم به ته‌نكه‌ر و پاڵاوگه فرۆشراوه، له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم حساب كراوه و له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بڕدراوه.
*چوار وه‌زیرمان له حكومه‌تی به‌غدا هه‌یه كه له پشكی خه‌ڵكی هه‌رێم له به‌غدان. داوایان لێده‌كه‌ین له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام بده‌ن و روونی بكه‌نه‌وه كه ئایا ئه‌م بڕیاره‌ی به‌غدا سته‌مه.
*روونی بكه‌نه‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌م دوو مووچه‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵه یان نا.
*یان حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن ئه‌و مووچانه بنرێت، یان حكومه‌تی هه‌رێم بخه‌نه‌ژێر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه.
*كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم نابه‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ژیانی و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
*ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی كابینه‌ی پێشووی خۆی و چوار ساڵی رابردووی به‌رده‌وامه كه ساڵ لایان 9، 10 مانگه و له باشترین حاڵه‌تدا 11 مانگه.
*هیوادارم خەڵک لە سەرتاسەری کوردستان نەک تەنها لە سلێمانی، بۆ مافی خۆی دەنگ هەڵبڕێت.
AM:11:37:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت