وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز -
گۆران قادر وته‌بێژی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند كه:
*له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی و له شه‌قامی سالم سه‌نته‌رێكی زانیاری گه‌شتیاریمان داناوه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و زانیاری به گه‌شتیاران.
*رێبه‌ری گه‌شتیاریمان به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاماده و چاپ كردووه.
*هه‌ماهه‌نگی توندوتۆڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی تری حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران.
*هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كان و ئاماده‌كراون و سه‌رجه‌م بنكه گه‌شتیارییه‌كانی ناو پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كراون و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له زۆرترین گه‌شتیاران بكه‌ین.
*زیاتر له 100 شوێن ئاماده‌یه بۆ گه‌شتیاران بتوانن تیایدا بحه‌وێنه‌وه.
PM:12:33:31/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت