محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێستا نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پاڵ نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا به‌هێزترین میلله‌ت و هه‌رێمه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له لە سێیەمین دیداری گوڵەخانە وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگه‌یاند:
*میلله‌تی كورد له‌دوای شه‌ڕی چاڵدێران له 1514 بوو به دوو به‌شه‌وه و له دوای په‌یمانی سایكس بیكۆ بوو به چوار به‌ش .
*چه‌ندین په‌یمان دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ستراوه وه‌ك په‌یمانی زه‌هاو، په‌یمانی به‌غدا، په‌یمانی سه‌عدئاباد، په‌یمانی جه‌زائیر، په‌یمانی لۆزان و په‌یمانی ئه‌نقه‌ره و ده‌یان په‌یمانی تر.
*به‌ڵام كورد له‌سه خاكی خۆی به‌رگری كردووه له كلتوور و مێژوو و نه‌ریتی كوردایه‌تی خۆی و توانیویه‌تی زمانی خۆی بپارێزێت.
*پێویسته ئاوڕێك له‌وه بده‌ینه‌وه كه بۆ تا ئێستا نه‌ماتوانیوه ده‌وڵه‌تێكمان هه‌بێت.
*ئێستا نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌پاڵ نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا به‌هێزترین میلله‌ت و هه‌رێمه له‌م ناوچه‌یه و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
*ته‌نها كورد ده‌توانێ هه‌زمی دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان بكات و هه‌نگاوی بۆ نێت و كاری له‌سه‌ر بكات و گرنگی پێبدات.
*ئێستا كاره‌كانی ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نازانین بابه‌ته‌كه نێوده‌وڵه‌تییه یاخود خۆمان لاوازین به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه.
*كه‌س برای ئێمه نییه، ئه‌گه‌ر براشمان بن، ده‌بێت برا گه‌وره بن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئێمه خۆمان برای خۆمان بین.
*زیاتر له 14 مانگه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه كارا بكرێت و حكومه‌ت دروست بكرێت.
*هه‌موولایه‌ك له به‌غدا چ شیعه و چ سوننه ئه‌نجومه‌نیان بۆ خۆیان دروست كردووه و هه‌موو مانگێك كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له كوردستان دوو ساڵیشه حزبه‌كان یه‌كیان نه‌بینیوه.
*ئاماده‌ن بچنه هه‌ر وڵاتێك، خه‌ڵكی تر ده‌بینن و پێشوازی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان كۆنابنه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له حزبه‌كان له به‌غدا ده‌ست به‌رزه‌كاته‌وه و عه‌ره‌ب رێگه‌ی پێده‌دات قسه بكات، به‌ڵام نایه‌ت لێره حزبه‌كان كۆبكاته‌وه و خۆی مه‌سئولی بێت و بڕیار بدات.
*كورد نابێت له هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان بیر له چه‌ك دانان بكاته‌وه، چه‌كدانان بۆ كورد بزمار له تابوتی خۆی ده‌دات، چونكه ناحه‌زه‌كانمان له‌ڕێی گفتوگۆوه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
PM:12:05:27/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت