هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئێمە لە پارێزگای سلێمانی داوای گۆڕانکاریمان لە پۆستە ئیدارییەکان کردووە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2025، لەمیانەی سەردانکردنی بۆ کەنیسەی ماریوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزبایی لە کریستیانەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خودای لەسەر بێت) هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "رۆژی کە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و هاتنی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبێت، هەموومان پێکەوە شتە جوانەکانمان پێدەکرێت، هەر شتێک پێکەوە بچینە ناوی سەردەکەوین".
لەبارەی ئەوەی چالاکوانێت رایگەیاندبوو، "هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێتییە"، پارێزگاری سلێمانی روونکردنەوەی دا و وتی، "قسەکانی سەعدی ئەحمەد پیرەیان شێواندووە ئەو ویستی بڵێت هەموو کەسێکی باش کە خزمەت دەکات بە نەتیجە یەکێتییە، نەک بڵێ هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێتییە، من هیچ لایەنێکی سیاسیی نیم لە ئێستا، بەڵام سیاسەت دەکەم سیاسەتێک بۆ خزمەتکردنی گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش".
هیواشی خواست، هەمووان هەموو شتەکان وەک خۆی وەربگرن لەم سەری ساڵی تازەیە ئارامی بە دڵی خەڵکا بەرن.
جەختی لەوەشکردەوە، "ئەم پێکەوە ژیانەی ئێستا لە سلێمانی هەیە لە زۆر وڵاتانی دنیا هەوڵی زۆری بۆ دراوە".
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لە گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی چەمچەماڵ کرد و رایگەیاند، "ئەو گۆڕانکارییانە پێویستن و ئێمەش لە پارێزگای سلێمانی داوای گۆڕانکاریمان لە پۆستە ئیدارییەکان کردووە، بەڵام ئەبێت ئەوەش لەیاد نەکرێت ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر ناهەموار و قەیراناویدا حوکمڕانیمان کردووە".
لەبارەی هۆشدارییەکانی کەشناسان بۆ بارینی بارانێکی بە لێزمە لە هەفتەی داهاتوو و ئامادەکارییەکان بۆ رێگریکرد لە دروستبوونی لافاو لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری وێستگەنیوز هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەدا، "رێککاری پێویست گیراوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو بە تایبەت لە قەزای چەمچەماڵ بۆی دووبارە کارەسات روونەداتەوە".
PM:12:10:25/12/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت