قۆناغی یەکەمی هاوکارییەکانی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکات.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکات و لە هۆڵی سالار مەحمود فەقێ زەنگەنە لەلایەن لیژنەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵەوە هاوکارییەکان دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی ئەو ناوانەی کە لەلایەن لیژنەکەوە تۆمارکراوە هاوکارییەکە بەشێوەی چەکی پارە دابەشدەکرێت و زیانلێکەوتووان پارەکەیان لە بانکی چەرمۆ وەردەگرن".

عومەر ئەحمەد باسی لەوەشکرد، "ئەمڕۆ 639 خێزانی زیانلێکەوتوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری دارایی وەردەگرن".

ئەوەشی خستەڕوو، "سبەینێش زیانلێکەوتووانی ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاغجەلەر هاوکارییەکان وەردەگرن".


AM:09:32:22/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت