بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە دانیشتووانی تەکیەی کاکەمەند گردبوونەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2025، بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوە.


وەک دانیشتوانەکە خۆیان دەڵێن، بەهۆی لافاوەکەوە ئاوەڕۆو رێگەوبانەکانمان خراپبوون و چاک نەکراونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، لە تەکیەی کاکەمەند قوتابخانەی کەمی لێیە و باخچەی منداڵانی لێ نییە، بۆیە دەیانەوێت ژمارەی قوتابخانەکان زیاد بکرێت و باخچەی منداڵانیش بکرێتەوە.

باسیان لەوەشکرد، "هاوینان خۆڵ کوێری کردووین و زستانانیش دەبێت بە جزمەوە بگەڕێین".


AM:09:27:21/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت