عه‌لی حه‌مه ساڵح: به‌داخه‌وه بچووكترین ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 نییه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*بۆ مووچه‌ی مانگی 10، عێراق له‌سه‌ر 120 ملیار دیناری هه‌رێم وه‌ستاوه. تا ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌یانناردووه.
*گه تا یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 120 ملیار دیناره‌كه بنێرن بۆ به‌غدا له 5 رۆژدا مووچه دێت، گه‌رنا مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كه‌وێته ساڵی ئاینده.
*مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 به‌داخه‌وه بچووكترین ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنی نییه.
*به‌رپرسیارێتی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ههرێمدایهـ چونكه هی پێش هه‌نارده‌كردنی نه‌وته و كه‌ڵه‌كه بووه.
*شتێك نه‌ماوه ناوی حكومه‌تی هه‌رێم بێت.
*10 رۆژی تر واته 27ی مانگ رێككه‌وتنامه‌ی سێ مانگی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ته‌واو ده‌بێت و هیوادارین به‌رده‌وام بێت.
* گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رده‌وام نه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی پێ نادرێت.
PM:01:41:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت