وته‌بێژی یه‌كێتی: له وه‌ره‌قه‌ی مفاوه‌زاتمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌و پۆستانه‌شی به حه‌قی خۆمانی ده‌زانین پاشه‌كشه ناكه‌ین
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاروان گه‌زنه‌یی، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*به‌دوو قۆناغ كۆبوونه‌وه‌كانمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكرد قۆناغی یه‌كه‌م پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، هه‌نگاوی باشمان بڕی بۆ دروستكردنی دیدگایه‌كی هاوبه‌ش.
*به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان راگیران و كۆمه‌ڵێك پرس به هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه.
*كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردوومان له‌گه‌ڵ پارتی خراپ نه‌بووه و زه‌مینه‌سازی بووه بۆ قۆناغێكی داهاتوو.
*وه‌ره‌قه‌یه‌كی مفاوه‌زاتمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردووه و پاشه‌كشه ناكه‌ین.
*ئه‌و پۆستانه‌شی به حه‌قی خۆمانی ده‌زانین مافی یه‌كێتیه و ته‌نازولی لێناكه‌ین.
*به‌ڵام ئێستا یه‌كده‌نگی بوه‌وته زه‌روریه‌ت و یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن چونكه له‌به‌رده‌م پێكهێنانی دوو حكومه‌تداین، ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
*هه‌ر كاتێك كه رێككه‌وتین له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كاندیده‌كانی خۆمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كه‌ین و به‌ڕه‌سمی رایده‌گه‌یه‌نین.
AM:11:40:18/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت