قوباد تاڵەبانی: سلێمانی ئارامترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری پتەوکردنی گەشەپێدانی ئابووری دیالۆگی دامەزراوەی IFC و وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، "سلێمانی ئارامترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "سلێمانی لە پایتەختی رۆشنبیرییەوە هەنگاو دەنێت بۆ ئابوورییەکی بەهێز، لە ساڵانی رابردوو چەندین کار و پرۆژەی جوان لە سلێمانی کراوە".
باسی لەوەشکرد، "بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ خێراترکردنی کارکردن لە پرۆژەکانی سلێمانی".
قوباد تاڵەبانی وتی، "ئێمە کاردەکەین لەپێناوی گەشەکردنی ئابوورییەکی هەمەجۆر، هەروەها کەرتی تایبەت رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی کەرتی وەبەرهێنان".
AM:11:01:09/12/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت