جوانڕۆ محەمەد: مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە مەترسییەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بڕیاربوو پەرلەمانی کوردستان ببێتە دامەزراوەی داکۆکیکردن و نوێنەرایەتی کردنی خەڵک، بەڵام ئەوە ساڵێک تێپەڕیوە لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی ئێمە ئێستا پەرلەمانێکی ناکارامان هەیە".


ئاماژەی بەوەکرد، "پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەندیی بە هەرچییەکەوە هەبێت، پرۆسەکە پرۆسەیەکی ناڕەوایە، ئومێد دروستبووە یەکێتی و پارتی بگەنە ئەنجامێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان".

لەبارەی مووچەوە جوانڕۆ محەمەد وتی، "حکومەتی عێراقی کەم تەرخەمە بەرامبەر بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نابێت بیری بچێتەوە کەمتەرخەمییەکە دوولایەنەیە".

باسی لەوەشکرد، "دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە".


PM:02:37:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت