رێکخراوی گەنجانی راپەڕین: چەند ساڵێکە کوردستان دەناڵێنێت بەدەست کۆچی نایاسایی گەنجانەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

رێکخراوی گەنجانی راپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی دیداری گەنج و کۆچ بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و نوێنەرانی وڵاتان و بەرپرسان.


ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بووە رایگەیاند، "چەند ساڵێکە کوردستان دەناڵێنێت بەدەست کۆچی نایاسایی گەنجانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئیدارەی راپەڕین زۆرترین کۆچی نایاسایی تێدایە، هەر لەم مانگەدا پێنج تەرمی گەنج هێنراوەتەوە بۆ ئیدارەی راپەڕین".

ئەحمەد حەسەن وتی، "هیوادارین ساڵی تازە ساڵێک بێت کە گەنجانمان کۆچ نەکەن و نەبنە خۆراکی قاچاغچییەکان و ماسییەکان".

وتیشی، "تائێستاش ژمارەیەک گەنج بێ سەروشوێنن داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین سۆراغی ئەو گەنجانە بکات".


AM:11:41:01/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت