پارێزگاری سلێمانی لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر قسەدەکات


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین و داوامان لە حکومەتی هەرێم و عێراق هەیە تەبەیانە کار بکەن بۆ کۆتایی هێنان بەم تاوان و هێرشانە".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئاشکرانەکردنی تاوانبارن بووەتە رێگە خۆشکەر بۆ دووبارە ئەنجام دانەوەی ئەم تاوانانە".

دەشڵێت، "کارەبای 24 کاتژمێری وەستاوە لەسەر قەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا ئێستا لە %80ی کارەبا کەمیکردووە".

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی خستەروو، "لە %80ی خەڵک بێ کارەبایە، بەڵام هەموو تیمەکان لە هەوڵدان بۆی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێدانی کارەبا ئاسایی بێتەوە".


AM:11:11:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت