فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من روویان لە بانکەکان کردووە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، بەهۆی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی جمەی دێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان تا كۆتایی ئه‌مساڵ خۆیان له هه‌ژماری من تۆمار نه‌كه‌ن، مووچه‌كانیان راده‌گیرێت.
ئەمەش وایکردووە خانەنشینان و فەرمانبەران روو لە بانکەکان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه له‌دوای سه‌ری ساڵه‌وه دابه‌شكردنی مووچه به‌شێوه‌ی كاش نامێنێت و فەرمانبەران و خانەنشینان به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆی خۆیانه.
AM:11:43:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 56
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت