له‌تیف نێروه‌یی: پارتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌ستیكردووه به كڕینی په‌رله‌مانتاران
وێستگه‌نیوز -
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*مافی خۆمانه وه‌ڵامی هه‌موو چه‌واشه‌كارییه‌كان بده‌ینه‌وه.
*له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا نه‌وه‌ی نوێ تێك‌شكان و له 9 كورسییه‌وه بوونه خاوه‌نی 3 كوسی.
*ئێمه مه‌له‌فی نه‌وه‌ی نوێ داده‌خه‌ین چونكه له مونافسه‌دا نه‌ماون.
*به‌غدا قوڵایی ستراتیژیمانه.
*له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیمان كورسیه‌ك له به‌غدا به‌ده‌ستبهێنین و هیچ لایه‌نێكی تر نه‌یتوانیوه كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ئێمه له به‌غدا سه‌ركه‌وتین.
*یه‌كێتی له كه‌ركوك یه‌كه‌می بێ ركابه‌ر بوو، هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی نه‌بوایه ده‌بوو پێنج كورسیمان هه‌بوایه.
*پارتی له كه‌ركوك ده‌نگی تایبه‌تی به مه‌سیحیه‌كی كه‌ركوكدا و به‌هۆیه‌وه كورسیه‌كی كوردیان له‌ده‌ست دا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كی كۆتا.
*كورسییه‌كانی پارتی له هه‌ولێر كه‌میكردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان كورسییه‌كانمان له هه‌ولێر زیادیكرد.
*هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی جددی نییه و بۆ دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ری خۆیانه.
*پارتی ده‌یه‌وێت به دروشمی یه‌ك ملیۆن ده‌نگ، شكستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی بشارێته‌وه.
*ئه‌و كارتانه‌ی به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات زۆربه‌یان سووتان.
*له بادینان لایه‌نگرانی پارتی له حزبه‌كه‌یان نیگه‌رانن.
*هێشتا پرسی كورسیه‌كه‌ی دهۆك كۆتایی نه‌هاتوه‌و چاوه‌ڕوانین ئه‌نجامی كۆتایی ڕابگه‌یه‌نرێت و تانه‌مان تۆماركردوه.
*پارتی 33 ساڵه ده‌نگ به مه‌سیحی ده‌ده‌ن، خێره كه ئێمه ئه‌مساڵ وتمان ده‌نگ به مه‌سیحی ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ئێمه ناشیرین بێت و ئه‌وه‌ی ئه‌وان جوان بێت؟
*پارتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ده‌ستیكردووه به كڕینی په‌رله‌مانتاران.
*رەیان كلدانی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كورد نییه به‌ڵكو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه.
*ناكرێت هه‌رلایه‌نێك له‌گه‌ڵ پارتی كێشه‌ی هه‌بێت وه‌ك دوژمن سه‌یری بكه‌ین.
*رۆژێك ده‌یان وت ئه‌وانه‌ی رۆژاڤای كوردستان تیرۆریستن ئێستاش فه‌رشی سوریان بۆ ڕاده‌خه‌ن.
AM:10:53:22/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت