مەراسیمی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو


وێستگەنیوز- شاهین فوئاد

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، مەراسیمی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو.


هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "لە جیهاندا لە هەر کاتژمێرێک 133 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانلەدەستدەدات".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئامارەکانی قوربانییانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستاندا لە پێنج ساڵی رابردوودا ئاماری مەترسیدارن".

باسی لەوەشکرد، "لە کابینەی نۆیەمدا بەهۆی ئەو چاکسازییانەی کراوە لەبواری هاتووچۆدا رووداوەکانی هاتووچۆ کەمیان کردووە".


AM:10:37:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت