بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: هیچ منداڵێک بەهۆی پەتای وەزییەوە گیانی لەدەستنەداوە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025، د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزییەوە گوشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی منداڵان دروستبووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و نیشانەکانە سەرەکییەکانیشی تا و کۆکەیە".
باسی لەوەشکرد، ئەوان تاکە نەخۆشخانەن زۆرترین نەخۆش روویان تێدەکات.
د. کۆیان زاهیر وتی، "لە مانگی 2243 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان داخڵکراون کە زۆرینەیان پەتای وەرزیان هەبووە".
وتیشی، "لەم 15 رۆژەی مانگی 11دا 10 هەزار و 731 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و 1507 نەخۆشیش داخڵکراون کە زۆرینەیان پەتای وەرزیان هەبووە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، "هیچ منداڵێک بەهۆی پەتاوە گیانی لەدەستنەداوە".
AM:10:22:16/11/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت