بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیونی عێراق: رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە دەنگدانی گشتی لە %12 بووە


وێستگەنیوز- رزگار کامیل

پارێزگاری دهۆک و بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەرەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە قسە دەکەن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، "تائێستا هیچ خروقاتێک لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆک رووینەداوە".

داواشی کرد هاوڵاتییان بچن دەنگ بدەن و وتی، "بەشداری کورد لە بەغدا گرنگە بۆ بەرگریکردن لە مافی کورد و پێکهاتەکان".

هەروەها خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "تاوەکو کاتژمێر 10:00ی بەیانی رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە دەنگدانی گشتی لە %12 بووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بنکەکانی دەنگدان دادەخرێت و دواتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".


PM:12:06:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو