عه‌لی حه‌مه ساڵح: هه‌ڵوێست سوپرایزی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی دوای ده‌نگدانی بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند كه:
*هیوادارم زۆرترین كه‌س به‌شداری ده‌نگدان بكات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆپی كارته‌كه‌یان داوه به ده‌سه‌ڵات لای به‌یانییه‌كه‌ی به‌شداری بگه‌ن.
*وه‌رگرتنی كۆپی كارتی ده‌نگدان و دانانی خێمه له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه و هیچ ره‌بتی به كارتی ده‌نگدانه‌وه نییه.
*فشارێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارمه‌ندانی كۆمپانیای تایبه‌ت كه ده‌بێت وێنه‌ی ده‌نگه‌كانیان بگرن، ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و وێنه‌ی بگرن و دواتر بیسوتێنن و كارتێكی تر وه‌ربگرن
*ئێواره هه‌ڵوێست سوپرایزێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت. خه‌ڵك زۆر وشیار بووه‌ته‌وه ده‌زانێت چه‌ند مووچه‌ی خوراوه، چه‌ند ته‌نكه‌ره نه‌وت ده‌ڕوات و ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته ملیاردێر.
*پێشبینی ده‌نگی زۆر زیاترمان ده‌كرد له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ی هه‌بوو، له‌مێژووی هیچ ده‌نگدانێكدا نه‌بووه.
AM:10:40:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت