سەلاحەدین بەهائەدین: بایکۆتی هەڵبژاردنمان پێ خراپە


وێستگەنیوز-

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەنگی دا دواتر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە گرنگ و چارەنووسسازە و هیوادارم پرۆسەیەکی بێگەرد و ئارام بێت و ببێتە مایەی نەمانی ناکۆکییەکان".


سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەڵاحەدین بەهائەدین جەختی لەسەر هەڵوێستی پێشووی حزبەکەی کردەوە و رایگەیاند، "ئەوەی بڕیارمان داوە، بەشدارینەکردنە لە کابینەی نوێی هەرێم و تاوەکو ئێستا گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە".

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وتی، "بێگومان، لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانین".

لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، سەلاحەدین بەهائەدین ئاماژەی بەوەدا، "ئەم پرسە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و بەشداریکردن لە حکومەت وەستاوە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و ئەو کورسیانەی بەدەستی دەهێنین و چۆن دەبێت، هەروەها بۆچوونێکی وا هەیە بەشداری بکەین".


AM:10:06:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو