ئامانج عه‌زیز: كارتی ده‌نگدان پیس بێت، ئامێره‌كه فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئامانج عه‌زیز به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*كاتژمێر 7 ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌رووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه.
*تا ئێستا هیچ گرفتێكمان رووبه‌ڕوو نه‌بووه‌ته‌وه و ئیش و كاره‌كان زۆر به باشی ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
*هیواخوازین هاوڵاتیان به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
*به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، سێ هه‌ڵبژاردنه بنكه‌ی ده‌نگدان له نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌كان بنكه‌ی ده‌نگدانیان بۆ دانه‌نراوه.
*داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین ته‌نها ئه‌و قه‌ڵه‌مه به‌كاربهێنن بۆ ده‌نگدان كه له بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه.
*ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدان پیس بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئامێره‌كه فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه، له‌وكاته‌دا كارته‌كه‌ی بۆ ده‌گۆڕدرێت.
AM:09:15:11/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت