قوباد تاڵەبانی: هەموو پۆستێک بە مافی خۆمان دەزانین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدانی بنکەی قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی رایگەیاند، "حەقە هاوڵاتییان دەنگ بدەن بۆ ئاییندەی خۆیان".


ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە حەزدەکەین حکومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت".

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، "ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئومێد بەخش بووە بۆ یەکێتی".

داواشی کرد، گەنجان بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی و راشیگەیاند، "لە پەرلەمانی عێراق پرسی مووچە و بودجە یەکلا دەبێتەوە".

لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکان لە حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی وتی، "هەموو پۆستێک بە مافی خۆمان دەزانین".


AM:09:13:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو